پزیشکیان: گەلانی دۆست و برا لە کاتی تەنگانەدا پشتی یەکدی دەگرن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، گەلانی دۆست و برا لە کاتە سەختەکاندا هانای بۆ یەکدی دەبەن و پاڵپشتیی یەکتر دەکەن.
 
مەسعود پزیشکیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤی برام، پێزانینی خۆمم بۆ هاوسۆزی و پاڵپشتیی حکومەت و گەلی کۆماری ئازەربایجان دەربڕی."
 
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژە بەوە دەکات: "گەلانی دۆست و برا لە کاتی سەختی و تەنگانەدا یەکدی دەدۆزنەوە؛ هەرچەندە ئەم پەیوەندییانە رەگ و ریشەیەکی شارستانیی قووڵتریان هەبێت، ئەو بەستەر و پەیوەندییە بەهێزتر و پۆڵایینتر دەبێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە