رووداو دیجیتاڵ
کاروانی هێزەکانی فەیلەقی فاتمیون لە شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئێران نمایشی هێزیان کرد و ئەندامانی فاتمیون بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەیلەقەکەیان و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆربەی شەقامەکانی تاران سووڕانەوە.
فاتمیون لە گەنجانی ئەفغانی، بەتایبەت پەنابەرانی شیعەی ئەفغانی نیشتەجێی ئێران پێکهاتووە. ساڵی 2013 و لە گەرمەی شەڕی نێوخۆیی سووریا لە لیواوە کراوەتە فەیلەق.
وەک خۆیان دەڵێن، ئامانجیان پاراستنی مەزارگەکانی شیعە بووە لە سووریا، بەتایبەت مەزارگەکانی سەیدە زەینەب و سەیدە روقیە.
ئەندامانیان دوای راهێنان و پڕچەککردنیان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، لە رێگەی فەیلەقی قودس دەنێردرانە سووریا.
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێرانەوە ئەمە یەکەمین جارە هێزەکانی فەیلەقی فاتمیون بە فەرمی دەربکەون.
هاوکات وەک دەرکەوتنی هێزەکانی فەیلەقی فاتمیون لە تاران، رۆژی 29ـی ئاداری 2026، دەرکەوتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شارەکانی باشووری ئێران دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ