لە کۆهگیلویە سێ کەس لە ئەنجامی بۆردوومانی ئەمریکا/ئیسرائیل کوژران

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو - هەولێر

قایمقامی شاری کۆهگیلویە لە پارێزگای کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد لە ئێران رایگەیاند، بە مووشەک کراوەتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و دووی دیکەش بریندارن.
 
رۆژی یەکشەممە 5-4-2026 قایمقامی شاری کۆهگیلویە رایگەیاند، ناوچەی کوهـ سیا لە شارستانی کۆهگیلوویە، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە مووشەکباران کراوە، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.
 
بە گوتەی قایمقامی شارەکە، ئەمە ژمارەی کۆتایی قوربانییەکان نییە و پێدەچێت ژمارەکە لەوە زیاتر بێت.
 
ئەو بەرپرسەی ئێران ئاماژەی بە دۆخی ناوچەکە دا و گوتی، بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بۆ هاوکاریکردن بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون، ترافیکێکی زۆر دروستبووە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەکانن بۆ ناوەندە تەندروستییەکان.
 
هەندێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ئەو سێ کەسەی کوژراون، چەکداری سوپای پاسدارانی ئێرانن، بەڵام سوپای پاسداران تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
 
ناوچەی "کوهـ سیاه" یەکێکە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای کۆهگیلوویە و بویر ئەحمەد لە باشووری رۆژئاوای ئێران. فرۆکەکەی ئەمریکا لەو ناوچەیە کەوتووەتە خوارەوە و هەردوولا (ئێران و ئەمریکا) لەو ناوچەیە بە دوای فڕۆکەوانەکەدا دەگەڕێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە