ئێران: ئەمریکا هەوڵدەدات فڕۆکەوانە بێسەروشوێنەکەی خۆی لەنێو خاکی ئێران بکوژێت

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
پاشماوەی فڕۆکەکە و جۆری فڕۆکەکە
پاشماوەی فڕۆکەکە و جۆری فڕۆکەکە
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێران رایدەگەیێنێت، ئەمریکا دوای "بێئومێدبوون"ی لە رزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانەی کە دوو رۆژ لەمەوبەر فڕۆکەکەی لە ئێران کەوتووەتە خوارەوە، ئێستا هەوڵدەدات لە رێگەی بۆردوومانەوە لەنێو خاکی ئێراندا بیکوژێت.
 
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە: "ئەمریکییەکان دوای ئەوەی لە رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەیان بێئومێد بوون، ئێستا لەو شوێنانەی گومانی لێدەکرێت فڕۆکەوانەکەی لێ بێت، بۆردوومان دەکەن بە مەبەستی کوشتنی."
 
بەگوێرەی گوتەی ئەو سەرچاوەیە، شەوی رابردوو چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی چەند ناوچەیەکیان لە شاری "کۆهگیلۆیە" لە پارێزگای کۆهگیلۆیە و بۆیر ئەحمەد بۆردوومان کردووە، چونکە وایان داناوە فڕۆکەوانەکەیان لەو ناوچەیە بێت.
 
سەرچاوە سەربازییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمریکییەکان لە دۆزینەوەی "کەسی دووەم"ی فڕۆکەکە، کە بە تیمی فڕین ناوی دەبەن، بێئومێد بوون، هەر بۆیە دەیانەوێت بە بۆردوومانکردنی چەند شوێنێک کۆتایی بە ژیانی بهێنن بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست هێزەکانی ئێران.
 
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو فڕۆکەوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە یان نا، سەرچاوەکە ئامادەنەبوو زانیاری پشتڕاستکراوە بدات و گوتی: "ئێستا لەو بارەیەوە هیچ ناڵێین، بەڵام ئەمریکییەکان تەنانەت لەبارەی فڕۆکەوانی یەکەمیشەوە کە گوتبوویان رزگارکراوە، هەموو راستییەکانیان نەگوتووە."
 
رۆژی یەکشەممە 5-4-2026 قایمقامی شاری کۆهگیلویە رایگەیاند، ناوچەی کوهـ سیا  لە شارستانی کۆهگیلوویە، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە مووشەکباران کراوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوون.
 
رۆژی هەینی 3-4-2026  سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15یان لە ئاسمانی ئێران خستووەتە خوارەوە، هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی دەستبەجێیان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانێکی بێسەروشوێن دەستپێکردووە. دۆناڵد ترەمپیش دەڵێت، "هیوادارین زیانی پێنەگات." لە هەمانکاتدا هێزەکانی ئێرانیش بەدوای فڕۆکەوانە ئەمریکییەکەدا دەگەڕێن.
 
دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15 لە ئاسمانی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی دەستبەجێیان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانێکی بێسەروشوێن دەستپێکردووە. دۆناڵد ترەمپیش دەڵێت، "هیوادارین زیانی پێنەگات، بەڵام ئێمە لە جەنگداین."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانێکی سەر تاران. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە

لە کۆهگیلویە سێ کەس لە ئەنجامی بۆردوومانی ئەمریکا/ئیسرائیل کوژران

قایمقامی شاری کۆهگیلویە لە پارێزگای کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد لە ئێران رایگەیاند، بە مووشەک کراوەتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و دووی دیکەش بریندارن.