رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی نەخۆشخانەی دەروونیی "دێلئارام سینا" رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا-ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکەیان، تەواوی باڵەخانەکە چۆڵکراوە و هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکێش ناکەن .
د.کتور محەممەد ئەسگەری، بەرپرسی نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای هێرشەکان، هیچ کام لە نەخۆش و کارمەندانی نەخۆشخانەکە زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام زیانە مادییەکان دەرفەتی ئەوە نییە دەست بەکار بکەنەوە.
سەبارەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی کارەکانیان، بەرپرسی نەخۆشخانەی دێلئارام سینا رایگەیاند، "ئاوەدانکردنەوەی نەخۆشخانەکە پێنج بۆ شەش مانگی دەوێت تاوەکو جارێکی دیکە بتوانێت لە سەرجەم بەشەکاندا خزمەتگوزاری تەواو پێشکەش بکاتەوە".
بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەکانی جنێف، نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان لە کاتی جەنگ و ململانێ چەکدارییەکاندا پارێزراون و نابێت بکرێنە ئامانج، بەڵام لە شەڕەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا چەندین ناوەندی تەندروستی زیانیان پێگەیشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ