رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی شاری داڵگان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەڵێ، لە هێرشێکی چەکداری دا بۆ سەر بنکەیەکی بەسیج لە یەکێک لە گوندەکان دوو ئەندامی بەسیج کوژران.
ئەمڕۆ شەممە، 4ی نیسانی 2026، غەفوور حوسێنی، قایمقامی داڵگان رایگەیاند، دوو ئەندامی بەسیج بە ناوەکانی حوسێن عەبدوڵڵاهی و ناسر عەبدوڵڵاهی لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە بۆ سەر بنکەی بەسیج لە یەکێک لە گوندەکانی سنوورەکە کوژراون.
بە گوتەی غەفوور حوسێنی، دوای رووداوەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و کەسێک دەستگیرکراوە.
قایمقامی داڵگان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.
گرووپی جەیشولعەدل کە گرووپێکی چەکداریی بەلووچەکانە و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، ناوەناوە هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگا ئەمنییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ