ئێران بۆ ئەمریکا: هەر دەستوەردانێک لە تەنگەی هورمز بە پێشێلکردنی ئاگربەست هەژمار دەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی هەر هەوڵێک بۆ یاوەریکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز و رایدەگەیێنێت، هەر جۆرە دەستوەردانێک بە پێشێلکردنی ئاگربەست هەژمار دەکرێت.
 
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لەبارەی دەستوەردان لە تەنگەی هورمز هۆشداریی دایە واشنتن.
 
عەزیزی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "هۆشداری، هەر جۆرە دەستوەردانێکی ئەمریکا لە رێسا و رێکخستنی نوێی دەریایی تەنگەی هورمز، وەک پێشێلکردنی ئاگربەست هەژمار دەکرێت."
 
بە گوتەی سەرۆکی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، "تەنگەی هورمز و کەنداوی فارس بە پۆستە وەهمییەکانی ترەمپ بەڕێوە ناچن." ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کەس بڕوا بە سیناریۆکانی یاریی تۆمەتبارکردن ناکات."
 
رۆژی یەکشەممە، 3ی ئایاری 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەیانیی رۆژی دووشەممە دەستپێشخەریی "پڕۆژەی ئازادی" بۆ رزگارکردن و رێنوێنیکردنی ئەو کەشتییە بازرگانییانە دەستپێدەکات کە لە تەنگەی هورمزدا گیریان خواردووە؛ هۆشداریی ئەوەشی دا کە هەر دەستوەردانێک لەم پرۆسەیەدا بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە.
 
لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندووە، لە رۆژی دووشەممە، 4ی ئایارەوە دەست بە جێبەجێکردنی "پرۆژەی ئازادی" دەکەن. ئامانج لەم پرۆژەیە وەک سێنتکۆم دەڵێت، پاراستنی ئازادیی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکانە لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگەی جیهان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلیئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی

راوێژکارێکی رێبەری ئێران بۆ تره‌مپ: دنیای سیاسەت گۆڕەپانی فیلمی 'جاک سپارۆ' نییە

عەلیئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، هێرشی تووند دەکاتە سەر دۆناڵد تره‌مپ و رەفتارەکانی بە "سەرەڕۆیی" وەسف دەکات. رایدەگەیێنێت، تێکشکانی خەیاڵەکانی کۆشکی سپی دەستیپێکردووە.