ئێران نوقمکردنی بەلەمە جەنگییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران بانگەشەکانی ئەمریکا لەبارەی نوقمکردنی ژمارەیەک بەلەمی جەنگیی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو هەواڵانە "دوورن لە راستییەوە." ئەمە لەکاتێکدایە واشنتن رایگەیاندووە، 6 بەلەمی ئێرانییان لە تەنگەی هورمز نوقم کردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 04-05-2026، میدیا فەرمییەکانی ئێران لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە: "ئەو بانگەشەیەی ئەمریکا بۆ نوقمکردنی ژمارەیەک کەشتی و بەلەمی جەنگیی ئێران کردوویەتی، رەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایەکی راستیی تێدا نییە."
 
رۆژی دووشەممە سوپای ئەمریکا رایگەیاند شەش بەلەمی بچووکی ئێرانییان لە تەنگەی هورمز ژێرئاو خستووە، کە هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر کەشتییە سڤیلەکان.
 
ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند: "ئێران چەندین مووشەکی کرووز، درۆن و بەلەمی بچووکی ئاراستەی ئەو کەشتییانە کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا دەیانپارێزن، بەڵام هەموو ئەو هەڕەشانە تێکشێندراون و هیچ زیانێک بە کەشتییە پارێزراوەکان نەگەیشتووە."
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (پڕۆژەی ئازادی) راگەیاند. ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پاراستن و هێنانەدەرەوەی ئەو کەشتییە بازرگانییانەیە کە لە تەنگەی هورمزدا گیریان خواردووە.
 
ترەمپ رۆژی یەکشەممە لە هەژماری خۆی لە (ترووس سۆشیاڵ) نووسیبووی: "بۆ بەرژەوەندیی ئێران، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەو وڵاتانەمان گوتووە کە بە سەلامەتی کەشتییەکانیان لەو رێڕەوە ئاوییە سنووردارکراوانە دەهێنینە دەرەوە."
 
ئێستا تەنگەی هورمز بووەتە گۆڕەپانی ململانێیەکی کراوە؛ لەکاتێکدا ئەمریکا دەیەوێت بە هێزی سەربازی ئازادیی هاتوچۆی کەشتییەکان بپارێزێت، ئێران جەخت دەکاتەوە کە هورمز ناوچەی نفوزی ئەوانە و رێگە بە هیچ جووڵەیەکی بێ رەزامەندی نادەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازاڕی تاران-ئێران

دوای جەنگ گرانی باڵی بەسەر بازاڕی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشاوە

جەنگی 40 رۆژەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و لێکەوتەکانی دوای جەنگەکە، بووەتە هۆی گرانییەکی بێوێنە و دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار، بە جۆرێک کە لە مێژوودا بەهای وا تۆمار نەکراوە. ئەمانە بەهۆی گەمارۆ سەختەکەی سەر ئێران و داخرانی تەنگەی هورمزەوەیە، کە سەرەکیترین رێی بازرگانیی ئێرانە.