سوپای پاسداران: هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمزدا نەکراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمزدا نەکراوە و هەر کەشتییەک پابەندی رێنماییەکانی ئەوان نەبێت، رادەگیرێت. 
 
رۆژی دووشەممە، 04-05-2026، حوسێن موحبی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "ئاسایشی ئەو کەشتییە سڤیل و بازرگانییانە پارێزراو دەبێت کە پابەندی پرۆتۆکۆڵە ترانزێتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەبن و لە رێڕەوی دیاریکراو و بە هاوئاهەنگی تێدەپەڕن."
 
گوتەبێژی سوپای پاسداران هۆشداریدا و گوتی: "هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمزدا رووی نەداوە. هەر جووڵەیەک پێچەوانەی بنەماکانی ئێمە بێت، رووبەڕووی مەترسیی جیددی دەبێتەوە و کەشتییە سەرپێچیکارەکان بە تووندی و بە هێزەوە رادەگیرێن."
 
رۆژی دووشەممە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەش بەلەمی بچووکی ئێرانییان لە تەنگەی هورمزدا ژێرئاو خستووە، دوای ئەوەی ویستوویانە هێرش بکەنە سەر کەشتییە سڤیلەکان.
 
ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە ئێران لەرێگەی مووشەکی کرووز، درۆن و بەلەمی بچووکەوە هێرشی کردووە، بەڵام "هەموو ئەو هەڕەشانە تێکشێندراون" و هیچ زیانێک بە کەشتییە پارێزراوەکان نەگەیشتووە. جەختیشی کردەوە کە ئێستا کەشتییە تێکشکێنەرە ئەمریکییەکان لەناو ئاوەکانی کەنداودا جێگیر بوون.
 
ئەم گرژییانە دوای ئەوە هاتن کە رۆژی یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (پڕۆژەی ئازادی) راگەیاند، بە مەبەستی هێنانە دەرەوەی ئەو کەشتییە بازرگانییانەی لە کەنداودا گیریان خواردووە.
 
ترەمپ لە هەژماری خۆی لە (ترووس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "بەو وڵاتانەمان گوتووە کە بە سەلامەتی کەشتییەکانیان لەو رێڕەوە ئاوییە سنووردارکراوانە دەهێنینە دەرەوە." سێنتکۆمیش دەڵێت، وەک هەنگاوی یەکەم دوو کەشتیی بازرگانیی ئەمریکی بە سەلامەتی لە تەنگەی هورمز پەڕیونەتەوە.
 
تەنگەی هورمز ئێستا ناوەندی ململانێیەکی گەورەی وزە و سیاسەتە. واشنتن دەیەوێت لەرێگەی گەمارۆی دەریایی و پاراستنی کەشتییەکان، تاران ناچار بە سازش بکات لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی. لە بەرامبەردا، ئێران کارتی تەنگەی هورمز بەکاردەهێنێت بۆ پەکخستنی دابینکردنی وزەی جیهانی و گوشار خستنە سەر هاوپەیمانانی ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازاڕی تاران-ئێران

دوای جەنگ گرانی باڵی بەسەر بازاڕی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشاوە

جەنگی 40 رۆژەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و لێکەوتەکانی دوای جەنگەکە، بووەتە هۆی گرانییەکی بێوێنە و دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار، بە جۆرێک کە لە مێژوودا بەهای وا تۆمار نەکراوە. ئەمانە بەهۆی گەمارۆ سەختەکەی سەر ئێران و داخرانی تەنگەی هورمزەوەیە، کە سەرەکیترین رێی بازرگانیی ئێرانە.