رووداو - هەولێر
عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران لەکاتی راگەیاندنی قۆناخێکی نوێی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دوای رێککەوتنی ئەتۆمی، باسی لە ئامادەیی ئێران بۆ پیتاندنەوەی یۆرانیۆم و دەستپێکردنەوەی کرد.
عەلی ئەکبەر ساڵحی رایگەیاند: ئێمە رێککەوتنی ئەتۆمی بەو جۆرەی کە هەیە قبوڵمانە، بەڵام رێککەوتنی ئەتۆمی زیانبەخشمان قبوڵ نییە. رێکخراوی وزەی ئەتۆمی بەپێی رێنوێنییەکانی رێبەری مەزنی شۆڕش و پشتگیری سەرۆککۆمار لە ئاستێکی بەربڵاودا چالاکییەکانی دەستپێکردووە.
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی راگەیاندووە و، ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر سیاسەتی ئەوروپا دەربڕی و گوتی: دەبێت رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران بە زووترین کات چالاکییەکانی بەپێی بڕیاری سەرۆککۆمار دەستپێبکات.
عەلی ئەکبەر ساڵحی هەروەها گوتی: بڕیاری سەرۆککۆمار بەرهەمهێنانی یووئێف 6، کارگەی بەرهەمهێنانی یووئێف 4 و ناوەندێکی نوێی بەرهەمهێنانی سانترفیوژ بووە. گازەکانی یوئێف 6 و چوار لە پیتاندنی یورانیۆمدا بەکاردێن.
بێهرووز کەماڵوەندی، گوتەبێژی رێکخراوی ئەتۆمی ئێران، گوتی: ئەم وڵاتە لە نامەیەکدا رێکخراوی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڤییەنای لە دەستپێکردنی ئەم چالاکییانەی ئاگادار کردووەتەوە.
نەریتخوازانی ئێران پێشوازییان لەم بڕیارە کرد. حوسێن نەقەوی حوسێنی، پەرلەمانتاری نەریتخواز، بڕیاری رێبەری کۆماری ئیسلامی وەکو بڕیارێکی ستراتیژی لە قەڵەمدا، ئەو گوتی: دوورە دیمەنی دانووستاندن لەگەڵ ئەوروپاییەکان نیشانی دەدات کە هیچ ئاکامێکی نابێت.
سیاسەتی نوێی ئێران لە کاتێکدایە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئەوروپایە بۆ رازیکردنی وڵاتانی ئەوروپی بۆ گوشارخستنەسەر ئێران و زۆر کەس دەڵێن: سیاسەتی نوێی ئێران یارمەتیی ناتانیاهۆ دەدات ئەمە جێبەجێ بکات.
هەڵوێستی رێبەری ئێران دەرفەتێکە بۆ نەریتخوازان بۆ رەخنەگرتن و پرسیارکردن لەبارەی سیاسەتی نێودەوڵەتیی حکومەتی حەسەن رووحانی و کۆتاییهێنان بە پێنج ساڵ هەوڵ و تەقەلای حکومەتی میانەڕەوی حەسەن رووحانی، بۆ کردنەوەی دەروازەیەک بۆ ئابووری داتەپیوی ئێران.
هەندێ کەس راگەیاندنی ئەم سیاسەتەیان وەکو گەڕانەوە بۆ سەردەمی مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە قەڵەمدا. سەردەمی رەشی گەمارۆکان و پەراوێزکەوتنی ئێران لە ئاستی جیهانی و پێکهاتنی یەکگرتنێکی جیهانی دژی ئێران.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ