بۆ یەکەمجار فێستیڤالی جۆرابێن بە بەشداری 46 تیپ لە شار و گوندەکانی پارێزگای ورمێ لە شاری نەغەدە بەڕێوەدەچێت. بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانیش، مازووی زێڕین بدرێتە تیپی یەکەم و ئەندامانی تیپی دویەم و سێیەمیش دەستێک کەواپاتۆڵ وەک خەڵات وەردەگرن.
ئەم فیستیڤاڵە لە 13ی رێبەندان دەستیپێکردووە و تاوەکوو 22ی مانگ بەردەوام دەبێت. . سەرۆکی فەرمانگەی میراتی کولتووری مهابادیش دەڵێت، داوایان کردووە، جۆرابێن وەک یارییەکی ناوچەیی کوردستان، تۆمار بکرێت.
چەند شەوێکە گالەری فەرهەنگ و هونەری نەغەدە، پۆل پۆل میوانداری جۆراب بازانی ناوچەی موکریانە، ئەمە یەکەم جارە لەم ئاستە فراوانە لە نەغەدە فیستیڤالی یاری جۆرابێن بەڕێوەدەچێت.
لە شاری نەغەدە بنکەی عێرفان یەکەمین فێستیڤالی جۆرابێنی پێکهێناوە، لە فێستیڤالەکەدا 46 تیپ لە شار و گوندەکانی دەوروبەری نەغەدە، میاندواو، مەهاباد، شنۆ و سەردەشتی بەشدارن، بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانیش مازووی زێڕین بدرێتە تیپی یەکەم و ئەندامانی تیپی دویەم و سێیەمیش دەستێک کەواپاتۆڵ وەک خەڵات وەردەگرن. ئەو فیستیڤاڵە 13ی رێبەندان دەستیپێکردووە و تاوەکوو 22ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەوەی لە یارییەکانی جۆرابێن نەغەدە زیاتر لە چاو دەدات تەمەنی بەشدار بووانە. نیشانەیەک لەوەیکە لاوان گرینگی بە زیندووراگرتن و پاراستنی یارییە فۆلکلۆرییەکان دەدەن.
لە ساڵانی رابردوودا یارییە فۆلکلۆرییەکان بەتایبەت جۆرابێن لە رۆژهەڵاتی کوردستان وە رمێن کەوتووەتەوە. دوو ساڵ پێش بۆ یەکەمجار فێستیڤاڵی جۆرابێن لە سەقز بەڕێوە چوو. لە زۆربەی شار و گوندەکانیش ئەم یارییە لە وەرزی زستاندا بەڕێوەدەچێت. سەرۆکی فەرمانگەی میراتی کولتووری مهابادیش دەڵێت داوایانکردووە، جۆرابێن وەک یارییەکی ناوچەی کوردستان تۆمار بکرێت.
جۆرابێن بەشێوەی گروپ بەڕێوەدەچێت، بەشێوەیەک گروپێک مازوو دەشارێتەوە و گروپی بەرامبەریش دەبێت شوێنی شاردنەوەی مازووەکە هەڵدات و ئەگەر سەرکەتوو بوو بۆی بە گۆڵ هەژمارە و مافی شاردنەوەی مازووشی پێدەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ