ئێران 17 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەڤین حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، 17 کەسیان لە پارێزگای ورمێ دەستگیرکردوون، کە تۆمەتبارن بە "سیخوڕی و کارکردن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل".
 
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون زانیاریی هەستیاریان لەبارەی دامەزراوە بەرگرییەکانی ئێران لەو پارێزگایە کۆکردووەتەوە و بۆ ئەمریکایان ناردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەشێکی دیکەلە دەستگیرکراوەکان زانیارییان لەسەر شوێنی جێگیربوونی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی پارێزگاکە داوەتە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و کەناڵی "ئێران ئینتەرناشناڵ"، کە تاران وەک "تۆڕێکی تیرۆریستی" ناوی دەبات. 
 
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت، "هەندێکی دیکە لە دەستگیرکراوەکان سەر بە گرووپە جوداخوازەکان و رێکخراوی داعش بوون، پێش ئەوەی بتوانن هیچ کردەوەیەک دژی خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا [ورمێ] ئەنجام بدەن، ناسراونەتەوە و دەستگیرکراون".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە