میدیای ئێران: 313 کەس بەتۆمەتی سیخوڕی و ئاژاوەگێڕی دەستگیرکراون

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
میدیای ئێران رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئێران 313 کەسیان دەستگیرکردووە، تۆمەتبارن بە ناردنی زانیاریی سەربازی و ڤیدیۆ و وێنە بۆ دەرەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 6ی نیسانی 2026 ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە نزیکە لە سوپای پاسداران، ئەو کەسانەی بە "بەکرێگیراو و جوداخواز" ناوبردووە و دەڵێت، لە چەند پارێزگایەک دەستگیرکراون.
 
بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بەوەی "زانیاریی وردیان لەبارەی شوێنە سەربازییەکان و شوێنی گردبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کۆکردووەتەوە" و بۆ کەناڵێکی ئۆپۆزیسیۆنیان ناردووە، کە تاران وەک "تۆڕێکی تیرۆریستی" ناویان دەبات.
 
بەپێی ئاژانسی تەسنیم،" ئەوە کەسانە جگە لە زانیاری سەربازی ڤیدیۆ و وێنەی شوێنی بۆردوومانیان بۆ کەناڵەکانی دەرەوی ئێران ناردووە."
 
ئاژانسەکە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە پارێزگای تاران 235 کەس، لە خۆزستان 42 کەس، لە کرماشان 30 کەس، 4 کەس لە مەراغە و دوو کەسی دیکە لە لوڕستان بوو.
 
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە رۆژی 28-02-2026 دەستیپێکرد و بەردەوامە. لە ئێران ناوە ناوە دەستگیرکردنی کۆمەڵێک خەڵک بە تۆمەتی سیخوڕی لە شارە جیاوازەکان رادەگەیێندرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمی لە بارەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان بەردەست نییە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن.

ئێران بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا: بێدەنگیت بەرامبەر ئیسرائیل مایەپووچیی ئەخلاقییە

باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن، وەڵامێکی تووندی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپای دایەوە و دەڵێت، "بێدەنگیت لەبەرامبەر ئیسرائیل و ئەمریکا مایەپووچیی ئەخلاقییە."