رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت؛ هێرش کرایە سەر پترۆکیمیایی ئەمیرکەبیر لە ماهشەهر و کارگەی بەرهەمهێنانی ئەلەمینیۆم لە ئەراک.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند: "زنجیرەیەک بۆردوومانی چڕ کراوەتە سەر پترۆکیمیایی ئەمیرکەبیر لە ماهشەهر و کارگەی بەرهەمهێنانی ئەلەمینیۆم لە ئەراک.
تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئەو دوو شوێنەی بۆردوومان کراوە رانەگەیێنراوە.
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی ئێران چوونە قۆناخێکی نوێ و تەنیا چەند کاژێری کەم ماوە بۆ ئەو وادەیە کە ترەمپ دیاری کردووە.
رۆژی شەممە 04-04-2026، هێرش کرایە سەر ناوچەی پیشەسازی ماهشەهر.
جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە 28ـی شوباتی ئەم ساڵەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، لە ماوەی جەنگەکەدا ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ئێران لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ