ئێران: سێ درۆنی ئەمریکیمان لە تاران و هورمزگان خستە خوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سێ درۆنی ئەمریکییان لە ئاسمانی پارێزگاکانی تاران و هورمزگان خستووەتە خوارەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سوپای پاسداران رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە شاری ملارد لە پارێزگای تاران کارا کراون و توانیویانە بە "سەرکەوتوویی" درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری (MQ-9) بخەنە خوارەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای ئێران، درۆنی MQ-9 یەکێکە لە پێشکەوتووترین درۆنە سیخوڕی و جەنگییەکانی ئەمریکا کە توانای 27 بۆ 36 کاژێر فڕینی بەردەوامی هەیە و بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و پێکانی وردی ئامانجەکان بەکاردێت.
 
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردووتەوە، لە ئاسمانی گورمزگان توانیویانە دوو درۆنی ئەمریکی لە جۆری (لوکاس) تێکبشکێنن. 
 
لوکاس درۆنێکی فرەئەرکی ئەمریکییە و بۆ ماوەی 6 کاژێر دەتوانێت لە ئاسماندا بمێنێتەوە.
 
بەگوێرەی سوپای پاسداران، درۆنی لوکاس لە شێوەی درۆنی شاهد 136ی ئێرانی دروست کراوە.
 
تاوەکو ئێستا ئەمریکا هیچ کاردانەوە و لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی خستنەخوارەوەی ئەو سێ درۆنە بڵاونەکردووەتەوە.
 
بەگوێرەی ئامارە جیاجیاکانی سوپای ئێران و سوپای پاسداران، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 171 درۆنی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خراونەتە خوارەوە.
 
جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە 28ـی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە، درۆنەکانی هەردوولا گۆڕەپانێکی فراوانی جەنگەکەیان داگیرکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە ئێران

تۆڕی هێڵی ئاسنی ئێران؛ درێژی، ژێرخان و رۆڵی ستراتیژی لە گواستنەوەی نێودەوڵەتیدا

ئەم راپۆرتە وردەکارییەکانی ژێرخان، ئامانجە ستراتیژییەکان و ئەو کەلێن و دەرفەتانە دەخاتەڕوو کە هێڵی ئاسنی ئێران لە گۆڕەپانی بازرگانیی جیهانیدا دروستی کردوون، کە وەک پڕۆژەیەکی ژێرخانی، ئێستا لەبەردەم هەڕەشەکانی ئەمریکایە.