رووداو دیجیتاڵ
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستانئاسا)دا بەرامبەر ئێران، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە هاوێشتنی مووشەکی کروزی جۆری تۆماهۆک تۆمارکرد.
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی (CSIS) کە پشت بە داتاکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و توێژینەوەکانی کۆنگرێس دەبەستێت، لەم ئۆپەراسیۆنەی ئێستادا تاوەکو ئێستا 850 مووشەکی تۆماهۆکی مەودادوور ئاراستەی ئێران کراون.
ئەم ژمارەیە تێپەڕاندنی ئەو 802 مووشەکەیە کە لە ساڵی 2003 و لە سەرەتای عێراقدا بەکارهێنرابوون.
ئەم ئامارەی بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکانی ئەمریکا لە ساڵی 1991ەوە تاوەکو ئێستا روون دەکاتەوە. دوای ئۆپەراسیۆنی ئێران و جەنگی 2003ی عێراق، پلەکانی دیکە بەم شێوەیەن:
شەڕی عێراق (1998): 325 مووشەک.
گەردەلوولی بیابان (1991 - کەنداو): 288 مووشەک.
جەنگی یوگسلاڤیا (1999): 2018 مووشەک.
هێرشی سەر لیبیا (2011): 199 مووشەک.
هێرشی سەر یەمەن (2024-2025): 135 مووشەک.
مووشەکی تۆماهۆک، مووشەکێکی کروزی وردی نزمفڕە، کە هێزی دەریایی و وشکانیی ئەمریکا بۆ چەندین دەیەیە بۆ پێکانی ئامانجە ستراتیژییە قایمکراوەکان لە مەودایەکی زۆر دوورەوە پشتی پێ دەبەستن.
بەکارهێنانی ئەم مووشەکە بەم قەبارە گەورەیە لە ئێران، ئاماژەیە بۆ جەنگێکی زۆر چڕ و بەردەوام.
ناوەندی CSIS ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە ئەم ساڵ 190 مووشەکی دیکەی تۆماهۆک رادەستی سوپا و هێزی مارێنزی ئەمریکا بکرێن، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە رەنگە هێرشەکان بەم شێوەیە بەردەوام بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ