وەزیری ئابووریی ئێران: نەخشەڕێمان بۆ ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەستپێکردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ئابووریی ئێران رایگەیاند، لە ئێستاوە دەستیان نەخشەڕێی قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و دابینکردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتییان کردووە و، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بە خێرایی دەستپێدەکات.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، عەلی مەدەنیزادە لە کاتی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی لایەنگرانی دەسەڵات لە گۆڕەپانێکی تاران، لەبارەی ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی شەڕ و قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییان رایگەیاند، "لە ئێستاوە نەخشەڕێی ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەستیپێکردووە. تەواوی ئەو زیانانەی بەر ناوچە جیاجیاکان کەوتوون، بە بەڵگە دەکرێن بۆ ئەوەی بەدواداچوونی پێویست بۆ پێدانی قەرەبووەکان بکرێت."
 
سەبارەت بە دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە، وەزیری ئابووریی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، سەرچاوە داراییە پێویستەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دابینکراون و بە وردی بەڕێوەدەبرێن. گوتیشی، "دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکانی خەڵک لە کارە هەرە لەپێشینەکانی ئێمەیە."
 
مەدەنیزادە باسی لەوەش کرد، حکومەت رێگەی جێگرەوەی بۆ دابینکردنی کاڵا و ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕە داراییەکان لەبەرچاو گرتووە تاوەکو هیچ کێشەیەک لە بژێوی خەڵکدا دروست نەبێت.
 
وەزیری ئابووریی ئێران هیواشی خواست، "دەستبەجێ دوای کۆتاییهاتنی جەنگ، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی خێرا لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەستپێبکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران: تەنگەی هورمز بۆ دوو هەفتە دەکرێتەوە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە فەرمی هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە پێشنیازی ئاگربەست راگەیاند و ئاشکرای کرد، تاران ئامادەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رابگرێت و تەنگەی هورمز بە رووی کەشتیوانیدا بکاتەوە.