رووداو دیجیتاڵ
بەپێی میدیای ئێران، نزیکەی کاژێرێکە شەڕ و پێکدادان له نزیک تەنگەی هورمز دەستی پێکردووەتەوە.
ئاژانسی فارس و کاناڵی تێلیگرامی سوپای پاسداران بڵاویانکردەوە، "نزیکەی کاژیرێکە شەڕی ناو بەناو لەنێوان هێزه چەکدارەکانی ئێران و کەشتییەکانی ئەمریکا لە نزیک تەنگەی هورمز دەستی پێکردووەتەوە."
ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری سیریک لە پارێزگای هورمزگان بیستران.
شاری سیریک لە کەناراوەکانی دەریای عومان و لە نزیک تەنگەی هومز هەڵکەوتووە.
درەنگانی شەوی پێنجشەممە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرش کرایە سەر چەند ناوچەیەکی شارەکانی سیریک، میناب، قیشم و بەندەر عەباس لە پارێزگای هورمزگان.
بەگوتەی بەرپرسانی شاری میناب، لە هێرشێکدا بۆسەر کەشتییەک لە کەناراوەکانی میناب کەسێک کوژراوە، دە کەس برینداربوون و چوار کەسیش بێسەروشوێنن.
پارێزگای هورمزگان لە سەرووی تەنگەی هورمز هەڵکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ