رووداو - هەولێر
رۆژی هەینی 22ی رێبەندان 38 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 تێدەپەڕێت. ساڵانە لەو بۆنەیەدا، دامودەزگا حکومی و سەربازییەکان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی رێپێوان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەن.
بەرپرسانی ئێران بەشداریکردنی خەڵک لە رێپێوانەکاندا بە نیشانەی پەیمان نوێکردنەوەی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەزانن، تاوەکوو زیاتریش هەست بە مەترسی بکەن، زیاتر هەوڵدەدەن لەرێگەی ئەو رێپێوانانە، رەوایی خۆیان لەنێو خەڵک بە جیهان نیشان بدەن.
وەک ئەمساڵ کە ململانێی نێوان تاران و واشنتن بەهۆی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ گرژی زیاتری تێکەوتووە. لە رێپێوانەکانی رۆژی 22 ی رێبەندان دا زیاترین درووشم دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەگوترێتەوە. رێبەری کۆماری ئیسلامیش داوای لە خەڵک کردووە، رۆژی هەینی بە درووشم وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ بدەنەوە.
هەوڵی دامودەزگا جیاوازەکانیش بۆ بەشداریپێکردنی زیاتری خەڵک چڕتر بووەتەوە. دامودەزگا حکومی و فەرمانگەکان بڕیاریانداوە سەرجەم فەرمانبەر و کارمەندەکانیان بەشداریی رێپێوانەکان بن.
هەروەها بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم مامۆستا و قوتابیان دەبێ رۆژی هەینی لە قوتابخانە ئامادە بن و بە رێپێوان بەشداری گردبوونەوەکان بکەن. ئەمساڵ ئەنجوومەنی شار و گوندەکانیش وەخۆ خراون.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ئەنجوومەنی شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتنامەی بۆ خەڵک ناردووە بەشداری رێپێوانەکان بن. هەروەها سوپای پاسداران، بەسیج و ئەرتەش ئەندامانیان ئامادەکردووە بەشداری رێپێوانەکە ببن.
جگە لە دامودەزگا فەرمییەکان، ژمارەیەک لە مەرجەعە تەقلیدەکانی شیعە، رێبەری رەوتی ریفۆرمخوازان و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی ناسراوی ئێرانی داوای بەشداریکردن لە رێپێوانەکانیان کردووە. محەممەد خاتەمی، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەگەر خەڵک لە هەندێک سیاسەت و هەڵسووکەوتی دەسەڵاتداران دڵپڕیش بن پێویستە بە یەکێتی و یەکگرتوویی پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی بکەن.
هەموو ریفۆرمخوازان لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نین. ئەمساڵ مێهدی خەزعەلی، کەسایەتی سیاسی و سەرۆکی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی حەیان داوای لە خەڵک کردووە بەشداری لە رێپێوانەکانی 22ی رێبەندان نەکەن.
مەهدی خەزعەلی کە چەند رۆژ دوای داواکارییەکەی دەستگیر و رەوانەی گرتووخانەی ئێڤین کراوە، داوا لە خەڵک دەکات، رۆژی 22ی رێبەندان بە حورمەتی ئازادی و دیموکراسی لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بەگوتەی خۆی دز و خۆسەپێنەکان لە شەقامەکاندا بە تەنیا بهێڵنەوە.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ