ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی راگەیاند

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران، کە پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بریندار ببوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، دکتۆر سەید کمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران، درەنگی شەوی پێنجشەممە گیانی لەدەستداوە. 
 
خەرازی پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بریندار ببوو و لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو.
 
کەمال خەرازی یەکێک بوو لە کەسایەتییە سیاسی و دیپلۆماسییە دیارەکانی ئێران، کە لە ساڵانی 1997 تاوەکو 2005 وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بووە و لە ساڵی 2006ـەوە لەلایەن رێبەری پێشووی ئێرانەوە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستنیشان کرابوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: Reuters

پزیشکیان: لوبنان بەتەنیا جێناهێڵین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت، هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنی ئاگربەستە. دەشڵێت: "لوبنان بەتەنیا جێناهێڵین."