رووداو - هەولێر
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن و ئەوەش لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەسەربازییەکانیان.
وەزیرانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا و ستیڤ مەنووچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گوتی، سزاکانمان لەسەر ئێران بەردەوام دەبن تاوەکو تاران مامەڵەی خۆی دەگۆڕێت .
هاوکات مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، هەشت فەرماندە و کەسایەتیی ئێرانی سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەوەش لەبەرامبەر کوشتنی خۆپێشاندەرانی ئێرانی و هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.

جیا لەو هەشت فەرماندە و کەسایەتییە، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزای دیاریکراو بەسەر 17 لە کارگە گەورەکانی پۆڵا و ئاسنی ئێران دەسەپێنن، بەهۆی ئەو سزایانەش رێگە لە ناردنی ملیاران دۆلار بۆ ئێران دەگرن.
مایک پۆمپەیۆ لەبارەی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەرکی ئەمریکا بۆ تێکشکاندنی داعش لە عێراق بەردەوامدەبێت.
لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەش، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، پێمان وایە فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە مووشەکی ئێرانی خراوەتەخوارەوە، بەڵام بۆ هەر هەنگاوێک دژی تاران چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە کوشتنی قاسم سولەیمانیش کرد و رایگەیاند، کوشتنی سولەیمانی و بەغدادی و حەمزە بن لادن واتای ئەوەیە هەڕەشەکان کەمدەبنەوە.
سزاکان بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ترەمپ دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە سپۆنسەرکردنی تیرۆر و ئەو وڵاتە بە بەکارهێنانی هێز و لەڕێگەی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە خۆیەوە هەڕەشەی لە سەربازانی ئەمریکی و خەڵکی مەدەنی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ