رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری ئێران هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە "پێشێلکاریی ئاشکرای ئاگربەست" دەزانێت و دەڵێت: ''ئەوە نیشانەی مەترسیداری فێڵ و پابەندنەبوونە.''
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 10-04-2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان "پێشێلکاریی ئاشکرای ئاگربەست"ـەکەیە.
بەگوتەی مەسعود پزیشکیان، بەردەوامبوونی ئیسرائیل لەسەر هێرشەکانی، دانوستاندن بێ واتا دەکات و بە ''فێڵ و پابەندنەبوون''ـی زانی.
سەرۆککۆماری ئێران هەڕەشەش دەکات، ئەوان بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان لەسەر پەلەپیتکە دەمێنێتەوە.
مەسعود پزیشکیان جەختی لەسەش کردەوە، کە ئێران لوبنان بە تەنیا جێناهێڵێت.
قسەکانی سەرۆککۆماری ئێران لەکاتێکدان کە بڕیارە سبەی شەممە، دانوستاندنی نێوان واشنتن و تاران بە نێوەندگیریی پاکستان کە ئیسلامئاباد بەڕێوەبچێت.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ئەمریکا و ئێران بە فەرمی رەزامەندییان لەسەر ئاگربەستێکی 14 رۆژی نیشانداوە تاوەکو لەرێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە رێککەوتنێکی ئاشتیی درێژخایەن واژۆ بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ