Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

ئێران11-04-2026

قالیباف: بە نیازپاکی چووینەتە نێو دانوستاندنەکان، بەڵام متمانەمان بە لایەنی ئەمریکی نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەشدار موزەفەر

رۆژی بڵاوکردنەوە

11-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە
ئێران31-05-2026

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە
ئێران31-05-2026

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە

9 وڵات زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئێرانیان سڕکردووە
ئێران31-05-2026

9 وڵات زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئێرانیان سڕکردووە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتی گەیشتنی بۆ پاکستان بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا، گومانی خۆی لە بەرامبەر واشنتن نیشاندا و رایگەیاند، هەرچەندە بە نیازپاکی چوونەتە نێو دانوستانەکان، بەڵام متمانەیان بە لایەنی ئەمریکی نییە.
 
رۆژی شەممە، 11ـی نیسانی 2026، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەکاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی ئیسلامئاباد بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند: "ئێمە نیازپاکیمان هەیە، بەڵام متمانەمان نییە."
 
قالیباف ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ رێککەوتن ئەگەر لایەنی بەرامبەر جیدی بێت و گوتی: "ئەگەر ئەمریکا بۆ رێککەوتنێکی راستەقینە ئامادە بێت، ئەوا ئێران دەتوانێت ئامادە بێت."
 
سەبارەت بە مێژووی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات، قالیباف کە سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێرانە بەرامبەر ئەمریکا، رەخنەی لە هەڵوێستەکانی پێشووی واشنتن گرت و رایگەیاند: "بەداخەوە، ئەزموونی ئێمە لە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکییەکان، هەمیشە بە شکستهێنان و پێشێلکردنی بەڵێنەکان کۆتایی هاتووە."
 
بڕیارە ئەمڕۆ لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، دانوستاندن لە نێوان شاندی تاران و واشنتن بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە لە دوای نزیکەی 40 رۆژ پێکدادان، ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لەنێوان هەردوو راگەیێندراوە.