ئێران
گەڕان بەدوای قوربانییان لەژێر باڵەخانەیەک لە کرماشان کە بە بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل وێران بووە
رووداو دیجیتاڵ
بەرێوەبەری فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە 258 ژن کوژراون و زیاتر لە چوار هەزاری دیکەش بریندار بوون. راشیگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا 221 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ و 18 منداڵی خوار پێنج ساڵیش کوژراون
رۆژی یەکشەممە، 12ی نیسانی 2026 جەعفەر میعادفەر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ئێران دوایین ئاماری تایبەت بە کوژراو و بریندارانی خوار تەمەن 18 ساڵ و ژنانی خستەڕوو و رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە لانیکەم دوو هەزار و 115 هاووڵاتیی خوار تەمەن 18 ساڵ بریندار بوون کە 124ـیان تەمەنیان لە پێنج ساڵ کەمترە.
بەگوتەی جەعفەر میعادفەر، هەر لەو ماوەیەدا و لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، 221 هاووڵاتیی خوار تەمەن 18 ساڵیش کوژراون کە 168ـیان لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی قوتابخانەی مینابی پارێزگای هورمزگانی وڵاتەکە بوون.
میعادفەر ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوانە 18 کوژراو تەمەنیان کەمتر لە پێنج ساڵ بووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ئێران، ژمارەی بریندارانی ژنیش لە ئەنجامی هێرشەکان گەیشتووەتە چوار هەزار و 993 کەس.
میعادفەر ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکان 26 کارمەندی تەندروستی کوژراون و 118ی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ