رووداو دیجیتاڵ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیێنێت، دابینکردنی وزەی بەردەوام و پاراستنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان لە کاتی قەیرانەکان دا، لە گرنگترین کارە لەپێشینەکانی حکومەتەکەیەتی.
سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی سەردانیکردنی بۆ رێکخراوی پلاندانان و بودجە و سێ وەزارەتی وڵاتەکەی، رایگەیاند: "خزمەتکردنی خەڵک بەبێ پچڕان لە کاتی شەڕدا، شەرەفێکی نیشتمانییە."
مەسعود پزیشکیان لەو بەسەرکردنەوەیەدا ستایشی ئەدای کارکردنی وەزارەتەکانی کرد لەم بارودۆخەدا و هەوڵەکانیانی بە "شایەنی پێزانین و ستایش" وەسف کرد.
بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و ململانێ سەربازییەکان، کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووریی ئێران رووبەڕووی زیانی گەورە بوونەتەوە، حکومەتی ئێران دەڵێت هەوڵ دەدات لە رێگەی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانەوە رێگری لە پچڕانی پێداویستییە سەرەکییەکانی بژێوی هاووڵاتییان بکات.
رۆژی 28ی نیسان هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، جەنگەکە کە 40 رۆژی خایاند و بۆ ماوەی دوو هەفتە راگیراوە، زیانی زۆری بە ژێرخانی ئێران گەیاندووە، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ