وەزارەتی نەوتی ئێران: لە 10 رۆژی داهاتوودا پاڵاوگەی لاوان دەخرێتەوە کار

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری نەوتی ئێران دەڵێ، لە 10 رۆژی داهاتوودا بەشێکی پاڵاوگەی لاوانی وڵاتەکە، کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانی بەرکەوتبوو، دەکەوێتەوە کار؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە دوو مانگدا لانیکەم 70٪ـی توانای پێشووی دەگەڕێتەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 12-04-2026، محەممەد سادق عەزیمیفەر، جێگری وەزیری نەوتی ئێران، سەبارەت بە زیانەکانی پاڵاوگەی لاوانی باشووری ئێران، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا زیانی زۆری بەرکەوتبوو، رایگەیاند هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی پاڵاوتگەکە دەستیپێکردووە.
 
بەگوتەی محەممەد سادق عەزیمیفەر، لە 10 رۆژی داهاتوودا بەشێک لە پاڵاوگەکە دووبارە دەخرێتەوە کار.
 
وەک جێگری وەزیری نەوتی ئێران گوتی: ''دامەزراوە زیانلێکەوتووەکانی نێو پاڵاوگەی لاوان، لە ماوەی 2 مانگدا 70٪ بۆ 80٪ـی توانای پاڵاوتنی پێشووی خۆیان دەگەڕێننەوە".
 
پاڵاوگەی لاوان دەکەوێتە دوورگەی لاوانی سەر بە پارێزگای هورمزگانی ئێران و بەر لە جەنگ، رۆژانە توانای پاڵاوتنی 56 هەزار بەرمیل نەوتی هەبوو.
 
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، رۆژی چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر پاڵاوگەکە و بەچڕی بۆردوومانی کرد.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئێران

پۆلیسی ئێران: 50 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکران

ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی ئێران دەستگیرکردنی 50 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی و ناردنی زانیاریی سەربازی بۆ دەرەوەی وڵات راگەیاند، کە بە گوتەی پۆلیس لە 16 پارێزگای جیاوازی ئەو وڵاتەدا بوون.