پزیشکی دادی ئێران: تەرمی سێ هەزار و 375 کەس ناسراوەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەڤین حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رێگەی زانستییەوە تەرمی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی بەهۆی جەنگەکەوە گیانیان لەدەستدابوو، "ناسراونەتەوە". بەرێوەبەری دادپزیشکیی ئێران ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ژمارەیان سێ هەزار و 375 کەسە.
 
عەباس مەسجدی ئارانی، بەرێوەبەری دادپزیشکیی ئێران گوتی، تەرمی سێ هەزار و 375 کەس لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە و بە بەکارهێنانی رێگەی زانستی و ورد ناسنامەیان دەستنیشانکراوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری دادپزیشکیی ئێران، دوو هەزار و 875 کەسیان لە رەگەزی نێر و 496 کەسیشیان لە رەگەزی مێ بوون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پشکنینەکان رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
 
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و دواتر لە 8ی نیسان بە ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی راگیرا و رۆژی 11ی نیسانیش دانوستاندن لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستی پێکرد، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئێران

پۆلیسی ئێران: 50 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکران

ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی ئێران دەستگیرکردنی 50 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی و ناردنی زانیاریی سەربازی بۆ دەرەوەی وڵات راگەیاند، کە بە گوتەی پۆلیس لە 16 پارێزگای جیاوازی ئەو وڵاتەدا بوون.