رووداو دیجیتاڵ
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران دیمەنی چاودێریی درۆنیی تەنگەی هورمز بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، هەموو هاتووچۆکان لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.
بەپێی راگەیێندراوێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، بە درۆن چاودێریی وردی بارودۆخی راستەقینەی تەنگەی هورمز دەکرێت. سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە "هەموو هاتووچۆکردن و نەکردنەکان لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکاندایە."
هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی هێزە بیانییەکان کرد و رایگەیاند: "هەر جۆرە جووڵەیەکی هەڵە، دووژمن لەناو تەنگەکەدا تووشی گەردەلوولێکی کوژەر دەکات."
ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران لە پاکستان شکستیان هێناوە و هەرەشەی جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی پێش ئاگربەستی کرد کە سڕینەوەی شارستانییەتی ئێران بوو.
لە بەرامبەردا ئێران جەخت دەکاتەوە کە رێگە بە هیچ کەشتییەکی سەربازی نادات بەناو تەنگەکەدا تێپەڕ بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ