عەلی لاریجانی: ئەمریكا هەڵەیەكی دیكە دەكات گەر هێرشبكاتە سەر داعش

13-09-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن داعش ئێران
A+ A-

رووداو – ئێران

عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ،ئەو هاوپەیمانێتییەی كە ئەمریكا دروستیدەكات بۆ  رووبەڕووبوونەوەی داعش،  بە "كارەساتێكی گەورە" وەسفكرد.

رۆژی شەممە 13ی ئەیلو‌ول لە وتارێكیدا لە رۆژهەڵاتی شاری مەشهەد، عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەمریكای ئاگاداركردەوە‌و گوتی "ئەمریكا خەریكە هەڵەیەكی دیكە ئەنجامدەدات ‌و بە هێرشكردنە سەر چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ئاگرەكە خۆشتردەكات" .

ئەم قسانەی لاریجانی لە كاتێكدایە كە رۆژی هەینی جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە توركیا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك گونجاو نییە كە رێگە بە ئێران بدرێت بەشداری لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا بكات لەبەر ئەوەی ئێران پاڵپشتی سووریا دەكات.

بەشێك لە سەركردەكانی وڵاتان دەیانەوێت بە زووترین كات كاردانەوەیان هەبێت پێش ئەوەی كە داعش خاكی زیاتر كۆنترۆڵبكات و بۆ ئەم مەبەستە 15 ی ئەیلو‌ول لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی كۆدەبنەوە بۆ رێككەوتن لەسەر چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی داعش.

فەڕەنسا داوایكردووە، كە ئێرانیش وەك وڵاتانی دیكە بەشداری ئەم كۆبوونەوەیە بكات، بەڵام ئەمریكا رازی نییە بە بەشداریكردنی ئێران و دەڵێت "ئێستا بەشداریكردنی ئێران بە هیچ شێوەیەك گونجاو نییە". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە