رووداو دیجیتاڵ
موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەو بەرپرسانە ناگۆڕێت کە پێشتر دیاریکراون.
رۆژی دووشەممە 16ی ئاداری 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میدیای تایبەتی رێبەری ئێران رایگەیاند: "ئەو بەڕێوەبەر و بەرپرسانە، ئەو دامودەزگایانە کە راستەوخۆ لەلایەن سەرکردەی شەهیدەوە راسپێردراون، رایدەگەیێنم لەو کاتەدا هیچ کامیان پێویستیان بە گۆڕین نییە و پێویستە بەردەوام بن لە کارکردن."
لە 28ـی شوباتی رابردووەوە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و لە یەکەم رۆژی هێرشەکە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی کوژرا، تاران وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە، چەندین وڵاتی کەنداوی بە مووشەک و درۆن بۆردوومان کرد و پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە هێزەکانی ئەمریکا خاکی ئەو وڵاتانە بۆ لێدانی ئێران بەکاردەهێنن.
بەگوێرەی ئامارەکانی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا زۆرتر لە دوو هەزار کەس کوژراون. لە بەرامبەردا، سوپای ئەمریکا بە فەرمی کوژرانی 13 سەربازی خۆی لەم جەنگەدا راگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ