سوپای پاسداران: سەرۆکی رێکخراوی بەسیج کوژرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا، کە ئەمشەو سێشەممە بڵاویکردەوە، هاتووە: "ئەم سەردارە سەربەرز و گەورەیەی ئیسلام، بەدرێژایی ساڵانی خزمەتی موجاهیدانە لە بەرگریی پیرۆزی 8 ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی سەرۆکایەتیی رێکخراوی بەسیج، رۆڵێکی رێبەرانە و بێ جێگرەوەی هەبووە لە پێشخستنی رێکخراوی جیهادیی بەسیج".
 
سوپای پاسداران جەخت دەکاتەوە: "ئەم تیرۆرە ناپیاوانەیە نیشاندەری پێگە و رۆڵی بەسیجە لە گۆڕەپانی شەڕی هەمەلایەنە دژی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی".
 
ئەمرۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی ئێرانی راگەیاندبوو.
 
غولامڕەزا سولەیمانی، لەماوەی 44 ساڵەی پەیوەستبوونی بە ریزەکانی سوپای پاسداران فەرماندەیی لیوای 19ی فەجر، لیوای 41ی ساروڵڵا، لیوای 14ی ئیمام حوسێن و سوپای ساحیبولزەمانی پارێزگای ئیسفەهان بووە. 
 
لەساڵی 2019ەوە سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی ئێران بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی مانگی سووری ئێران بەدوای تەرم و بریندار دەگەڕێن لەنێو داروپەردووی بینایەک لە تاران

تەندروستیی ئێران: 1444 کەس کوژراون و زیاتر لە 18 هەزاری دیکە بریندار بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی بۆردوومانەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێ، تاوەکو 15ی ئادار، 1,444 کەس کوژراون و زیاتر لە 18 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون