بەشێک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان بە چڕی بۆردوومان کران

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران بڵاویانکردەوە، چەند شار لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووی هێرشێکی چڕی ئاسمانی بوونەتەوە و دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت.
 
کاژێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 017-03-2026، میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، جارێکی دیکە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هێرش کراوەتە سەر چەند شارێکی جیاواز بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئامانجی هێرشەکان بنکە و بارەگا سەربازییەکان بووە، بنکە سەربازییەکان لەو شوێنانە بۆردوومان کراون لەوانە تارانی پایتەختی وڵاتەکە.
 
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سەر چەند ناوجەیەکی جیاواز لە تاران ، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی کەرەج، مازەندەران،ئیسفەهان بەندەر عەباس، خۆڕەمشار، لارستان، چابەهار، ئابادان و تەوریز بیستراوە. هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەنگی تەقینەوە لە مهاباد، بۆکان، سەوڵاوا لە پارێزگای سنە و لە کرماشانیش بیستراوە، بەڵام هێشتا زیانەکان رانەگەیێندراون.
 
ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانە لە کاتێکدایە، کە لە 28ـی شوباتی رابردووەوە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران. تاران وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە، چەندین وڵاتی کەنداوی بە مووشەک و درۆن کردە ئامانج و پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە هێزەکانی ئەمریکا خاکی ئەو وڵاتانە بۆ لێدانی ئێران بەکاردەهێنن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا زۆرتر لە دوو هەزار کەس کوژراون. لە بەرامبەردا، سوپای ئەمریکا بە فەرمی کوژرانی 13 سەربازی خۆی لەم جەنگەدا راگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەک لە تاران کە بە تەواوی وێران بووە. وێنە: AFP

هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر تاران چڕ کراون و پۆلیسی خوزستان دەڵێ پلانی هێرشی زەوینی هەیە

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەمنی و سەربازییەکان، دامەزراوە حکومییەکان و هەروەها ژێرخانی ئابووری لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران کەمبووەتەوەو، هێرشەکان زیاتر لەسەر تاران چڕکراونەتەوە.