رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی بۆردوومانەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێ، تاوەکو 15ی ئادار، 1,444 کەس کوژراون و زیاتر لە 18 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە سەرەتای جەنگەکەوە 18 هەزار و 254 بریندار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان گوێزراونەتەوە.
هەزار و 70 برینداریان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، هەروەها 735 نەشتەرگەری کراون.
وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، هەزار و 275 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ بریندار بوون کە 45 کەسیان خوار تەمەن دوو ساڵ بوون.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، هەر لە دەستپێکی جەنگەکەوە 1,444 کەس کوژراون؛ 204 کەس لە کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە و 13 کەس لەوانیش لە 5 ساڵ بچووکتر بوون.
وەزارەتەکە دەڵێ، هەر لە ئەنجامی بۆردوومانەکانەوە 226 ژن کوژراون و سێ هەزار و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.
جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە 28ی مانگی رابردوو بە هێرشی ئاسمانیی واشنتن و تەلئەڤیڤ بۆسەر تاران دەستی پێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ