لە ئێران بەهۆی دۆخی جەنگەوە چالاکیی هەموو باخچەکانی منداڵان تاوەکو کاتێکی نادیار راگیرا

17-04-2026
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی نیشتمانیی پەروەردەی منداڵان لە ئێران رایگەیاند، بەهۆی "بارودۆخی جەنگ"ـەوە، چالاکیی هەموو باخچەکانی منداڵان لە سەرانسەری وڵات تا کاتێکی نادیار قەدەخەیە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 17ی نیسانی 2026، حەمیدڕەزا شێخولئیسلام، سەرۆکی رێکخراوی نیشتمانیی پەروەردەی منداڵان لە ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی بەردەوامیی دۆخی جەنگی لە وڵاتدا، بڕیاری داخستنی باخچەکانی منداڵان دراوە و گوتی: "لە بارودۆخی جەنگیدا هەوڵ دەدەین پرۆسەی خوێندن و فێربوون نەوەستێت، بەڵام هەندێک بڕیار پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەت لە دامەزراوەکانی سەرووتر هەیە."
 
شێخولئیسلام رایگەیاند، باخچەکانی منداڵان لە سەرانسەری ئێران بە هیچ شێوەیەک مافی ئەوەیان نییە منداڵان وەربگرن و چالاکیان هەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە بەڕێوەبەران و کارمەندانی باخچەکان دەتوانن لە سەر کارەکانیان ئامادە بن، بەڵام نابێت هیچ منداڵێک لەوێ بێت.
 
سەرۆکی رێکخراوەکە جەختی لەوە کردەوە کە "پێوەری سەرەکیمان پاراستنی گیان و تەندروستی منداڵانە و دوای ئەوە بیر لە خوێندن دەکەینەوە."
 
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، حەمیدڕەزا شێخولئیسلام هۆشداریی دا و رایگەیاند، لە ئەگەری روودانی هەر جۆرە سەرپێچییەک، بە توندی لەگەڵ باخچە سەرپێچیکارەکاندا مامەڵە دەکەن و رێوشوێنی توندی یاسایییان بەرامبەر دەگرنەبەر.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

پزیشکیان: ئەمریکا دەیەوێت خۆمان بەدەستەوە بدەین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیێنێت، کاربەدەستانی ئەمریکا دەیانەوێت گەلی ئێران "خۆیان بەدەستەوە بدەن"، بەڵام دەڵێت، وڵاتەکەی ناچێتە ژێر باری هیچ گوشارێک.