رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپاکە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێ، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ بەرگریکردن لە ئێران.
ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران (ئەرتەش) لە پەیامە هەڕەشەئامێزەکەیدا رایگەیاند: ''بە نیازێکی پتەو، چاوێکی کراوە و ئیرادەیەکی پۆڵایین دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە.''
ئەمیر حاتەمی هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات، ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و دەستدرێژییەکی ''دوژمن'ـن و تاوەکو دوا هەناسە پابەندی بەڵێنەکەیان بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی ئێران دەمێننەوە.
پەیامەکەی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لەکاتێکدایە دوای 40 رۆژ جەنگ، 8ـی نیسانی 2026، ئاگربەستێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران راگەیێندرا و تاران و واشنتن بە نێوەندگیریی پاکستان، گەڕێکی دانوستاندنیشیان لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبرد، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ