گوتەبێژی سوپای ئێران: دژی ئیسرائیل و ئەمریکا چەکی نوێ بەکاردەهێنین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی سوپای ئێران دەڵێ، لە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا، کۆمەڵێک چەکی نوێیان بەکارهێناوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە داهاتووشدا ئەو چەکە نوێیانە زیاتر بەکاردەهێنن.
 
محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی سوپای ئێران (ئەرتەش) بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، تۆڵەی کوژرانی ئەندامانی سوپاکە و تێکشکاندنی کەشتیی جەنگیی (دێنا) لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەنەوە.
 
بەگوتەی محەممەد ئەکرەمی نیا، سوپای ئێران لەم جەنگەدا، هەندێک چەکی بۆ بەرگریکردن و هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەکارهێناوە کە پێشتر بەکاریان نەهێنابوون.
 
گوتەبێژی سوپای ئێران بەبێ ئاماژەدان بە جۆری چەکە نوێیەکان دەشڵێت، لە داهاتووشدا دژی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر بەکاریان دەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عەباس عێراقچی داوا لە جیهان دەکات بێنە ناو کەمپەینی دژایەتیکردنی شەڕی دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بچنە پاڵ کەمپەینی "نەخێر بۆ شەڕی نادادپەروەرانە لە دژی ئێران" و رایدەگەیێنێت، دەرئەنجامە جیهانییەکانی ئەم گرژییانە کار دەکاتە سەر هەموو لایەک