سوپای ئێران: کەشتیی ئەبراهام لینکنمان ناچار کرد دووربکەوێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئێران رایگەیاند، هێزی دەریایی ئێران توانیویەتی بە هێرشێکی مووشەکی، فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لینکن"یان ناچار بکات لە ناوچەکە دووربکەوێتەوە.
 
لە راگەیێندراوی ژمارە 32دا سوپای ئێران دەڵێت، لە هێرشێکی تۆڵەکارانەدا و لە وەڵامی تاوانەکانی ئەمریکا توانیویانە کەشتیی ئەبراهام لینکن لە ناوچەکە دووربخەنەوە.
 
هەروەها رایگەیاند، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لەگەڵ تەرمی 84 کوژراوی کەشتیی دەریایی دێنا، ئەم ئۆپەراسیۆنە وەکو رێزگرتنێک بووە لە یادی ئەو کوژراوانە و 20 سەربازی دیکە کە شوێنەواریان ون بووە.
 
هەروەها رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە ناردنی مووشەکی کەنارئاو بۆ دەریا، کەشتیی ئەبراهام لینکنیان دوورخستووەتەوە.
 
شەڕی ئێران لەگەڵ دوو هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل چووەتە نێو رۆژی 19یەم و شەوی رابردوو ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردوومانەکانی بۆ سەر ئێران عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەیان لە باڵەخانەیەک لە تاران کوشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عەباس عێراقچی داوا لە جیهان دەکات بێنە ناو کەمپەینی دژایەتیکردنی شەڕی دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بچنە پاڵ کەمپەینی "نەخێر بۆ شەڕی نادادپەروەرانە لە دژی ئێران" و رایدەگەیێنێت، دەرئەنجامە جیهانییەکانی ئەم گرژییانە کار دەکاتە سەر هەموو لایەک