رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی شارەوانیی تاران، رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕ و تێکچوونی دۆخی ئەمنییەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5,000 کەس لە دانیشتووانی پایتەختی ئێرانیان لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێ کردووە.
گوتەبێژی شارەوانیی تاران، ئاماری نوێی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی نێو شارەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "تاوەکو 18ـەمین ڕۆژی شەڕ، 1,598 خێزان کە کۆی گشتییان دەکاتە 5,170 کەس، لە 19 هۆتێلی جیاوازی تاران بە شێوەیەکی کاتی نیشتەجێ کراون."
بەگوێرەی گوتەکانی ئەو بەرپرسەی شارەوانی، ئەو کەسانەی لە هۆتێلەکاندا جێگیرکراون، ئەو هاووڵاتیانەن کە بەهۆی شەڕ و هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە و ماڵەکانیان جێهێشتووە.
ئەم هەنگاوەی شارەوانیی تاران لە کاتێکدایە پایتەختی ئێران لە چەند ڕۆژی رابردوودا رووبەڕووی چەندین هێرشی مووشەکی و ئاسمانی بووەتەوە، ئەوەش وای کردووە بەشێکی زۆری دانیشتووان پەنا بۆ شوێنە گشتییەکان و هۆتێلەکان ببەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ