میدیای ئێران: هێرش کرایە سەر دامەزراوەی پترۆکیمیایی پارسی باشوور

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە هێرش کرایە سەر دامەزراوەی پترۆکیمیایی پارسی باشوور و بووەتە "ئامانجی دووژمن".
 
بەپێی میدیای ئێران، بەشێک لە دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی پارسی باشوور و عەسەلوویە بۆردوومان کراوە، بەڵام هێشتا هیچ دیارنییە بۆردوومانەکە چ زیانێکی هەبووە.
 
پارسی باشوور یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی گازی ئێران کە لە ئاوە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و قەتەر هەڵکەوتووە.

 

قایمقامی عەسلەویە: زیان بە پارسی باشوور کەوتووە

 

 
 
بە گوتەی ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە، بەهۆی هێرشی سەر پارسی باشوور، چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنان لەکار کەوتن.
 
قایمقامی عەسلەویە گوتی: "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرن لە پارسی باشوور و ناوچەی تایبەتیی بازرگانیی پارس".
 
شاری عەسلەویە سەر بە پاێزگای بوشێهرە لە کەناراوەکانی کەنداو و یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وزەی ئێران بەناوی (پارسی باشوور) لەوێ هەڵکەوتووە کە ئەرکی دەرهێنان و هەناردەی نەوت و گازە لە ناوچە ئاوییەکانی ئێران و ناوچە ئاوییەکانی هاوبەشی نێوان ئێران و قەتەر.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە