سوپای پاسداران داوا دەکات لە پێنج پاڵاوگە و کارگەی پترۆکیمیایی کەنداو دوور بکەونەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نووسەران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان و دانیشتووانی دەوروبەری چەند دامەزراوەیەکی نەوتی و گازی لە سعودیە، ئیمارات و قەتەر دەکات و دەڵێت، "لە کاژێرەکانی داهاتوودا دەکرێنە ئامانج."
 
لە پەیامێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی دانیشتووان و کارمەندانی چەند ناوچەیەکی ستراتیژیی کەنداو کراوە، سوپای پاسداران رایگەیاندووە، پێویستە بە زووترین کات و بەبێ دواکەوتن لەم دامەزراوانە دووربکەونەوە:
 
1- پاڵاوگەی سامرێف (SAMREF) - سعودیە.
2- کێڵگەی گازی ئەلحوسن - ئیمارات.
3- کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی جوبەیل - سعودیە.
4- کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی مەسێعید و کۆمپانیای مەسێعید هۆڵدینگ - قەتەر.
5- پاڵاوگەی راس لەفان (قۆناخی 1 و 2) - قەتەر.
 
سوپای پاسداران دەڵێت: "ئەم ناوەندانە بوونەتە ئامانجی راستەوخۆ و رەوا، لە کاژێرەکانی داهاتوودا دەکرێنە ئامانج، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان و کارمەندان دەکەین دەستبەجێ بچنە ناوچە ئارامەکان."
 
لە پەیامەکەدا هاتووە کە پێشتر چەندین جار هۆشداریی دراوەتە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە لەبارەی "چوونە ناو ئەم رێگە مەترسیدارە و یاریکردن بە چارەنووسی گەلەکانیان،" بەڵام بە گوتەی سوپای پاسداران، ئەوان بڕیاریانداوە "گوێڕایەڵی کوێرانە" بکەن و ئەو بڕیارانەی دەیدەن "نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلەکانیان ناکات، بەڵکو لە دەرەوەی سنوورەکانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە."
 
سوپای پاسداران دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە بە بەرپرسیاری تەواوی "هەموو ئەو لێکەوتانە" دەزانێت کە لە ئەنجامی ئەم گرژییانە دەکەونەوە.
 
هۆشدارییەکەی سوپای پاسداران دوای ئەوە هات، کە ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند، وێستگەکانی 3،4،5 و 6ی پارسی باشوور لە شاری عەسلەویە بۆردوومان کران.
 
شاری عەسلەویە سەر بە پارێزگای بوشێهرە لە کەناراوەکانی کەنداو و یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وزەی ئێران بەناوی (پارسی باشوور) لەوێ هەڵکەوتووە کە ئەرکی دەرهێنان و هەناردەی نەوت و گازە لە ناوچە ئاوییەکانی ئێران و ناوچە ئاوییەکانی هاوبەشی نێوان ئێران و قەتەر.
 
دوای بۆردوومانکردنی وێستگەکە، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: "وەڵامێکی تووند و بێوێنەمان دەبێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێران

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانی راگەیاند و باسی 'سوپرایزی گەورە' دەکات

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێ، ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای وڵاتەکەیدا بۆ سەر تاران کوژراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، چاوەڕێی "سوپرایزی گەورە" لە هەموو بەرەکانەوە دەکەن