فریاکەوتنی ئێران: 427 کەس لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممەسووری بریندار بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فریاکەوتی ئێران رایگەیاند زیاتر لە 400 کەس لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممەسووری بریندار بوون و بەشێکیان ئەندامێکی جەستەیان لە دەستداوە.
 
سێشەممە 17ی ئاداری 2026، جەعفەر میعادفەر، سەرۆکی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، "427 کەس لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممەسووری بریندار بوون و 20 کەس لەوانە ئەندامێكی جەستەیان لە دەستداوە."
 
جەعفەر میعادفەر گوتی، "لەو 427 کەسەی بریندار بوون، 100 کەسیان جەستەیان سووتاوە و 91 کەسیان چاویان بریندار بووە." گوتیشی، "زۆرترین بریندار لە پارێزگاکانی ئەردەبیل، ورمێ و کرماشان بوون."
 
پێشتر وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە رێگەی کورتەنامەوە هۆشداریی دابوو لە هەوڵی سەربازانی ئیسرائیل بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە لە یادی چوارشەممەسووری دا.
 
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رێوڕەسمی چوارشەممەسووری ئێوارەی دوایین سێشەممەی ساڵی هەتاوی و کوردی بەڕێوەدەچێت. ئەو بۆنەیە بە ئاگرکردنەوە و شاییکردن بەڕێ دەکرێت، بەڵام لە ساڵانی دواییدا تێکەڵ بە بەکارهێنانی یاریی ئاگرینی مەترسیدار کراوە و برینداربوون و گیانلەدەستدانی زۆری لێکەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی بەهاناوەچوون لە شوێنێکی بۆردوومانکراو لە تاران بەدوای قوربانییاندا دەگەڕێن. وێنە: Reuters

ئاماری نوێی جەنگ لە ئێران؛ زیاتر لە 67 هەزار شوێنی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماری نوێی زیانەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی راگەیاند و دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە زیاتر لە 67 هەزار شوێنی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە