چەند ناوچەیەکی تاران بە چڕی بۆردوومان کران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، چەند ناوچەیەک لە تاران رووبەڕووی هێرشێکی چڕی ئاسمانی بوونەتەوە و دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت.
 
کاژێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 018-03-2026، میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، جارێکی دیکە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەی جیاواز لە تاران بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئامانجی هێرشەکان بنکە و بارەگا سەربازییەکان بووە، بنکە سەربازییەکان لەو شوێنانە بۆردوومان کراون.
 
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سەر تاران، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی پاریزگای تەورێز بیستراوە. هەروەها لە تەنگەی هورمز لە باشووری ئێران و لە پارێزگای هورمزگان بۆردوومان هەبووە.
 
ئەو ناوچانەی تاران کە بەرەبەیانی ئەمرۆ کراونەتە ئامانج بریتین لە: زەعفەرانیە، ئێلاهیە، فرشتە و ولنجک، بەڵام هێشتا زیانەکان رانەگەیێندراون.
 
لە 28ـی شوباتی رابردوو ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران. تاران وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە، چەندین وڵاتی کەنداوی بە مووشەک و درۆن کردە ئامانج و پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە هێزەکانی ئەمریکا خاکی ئەو وڵاتانە بۆ لێدانی ئێران بەکاردەهێنن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی مانگی سووری ئێران، لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا زۆرتر لە دوو هەزار کەس کوژراون. لە بەرامبەردا، سوپای ئەمریکا بە فەرمی کوژرانی 13 سەربازی خۆی لەم جەنگەدا راگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی بەهاناوەچوون لە شوێنێکی بۆردوومانکراو لە تاران بەدوای قوربانییاندا دەگەڕێن. وێنە: Reuters

ئاماری نوێی جەنگ لە ئێران؛ زیاتر لە 67 هەزار شوێنی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماری نوێی زیانەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی راگەیاند و دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە زیاتر لە 67 هەزار شوێنی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە