سوپای پاسداران، لە پارێزگای ئەلبورز 75 کەسی بە تۆمەتی 'سیخوڕی و ئاژاوەگێڕی' دەستگیرکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەبەرد حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران، لە پارێزگای ئەلبورز رایگەیاند، 75 کەسیان وەک "توخمە سەرەکییەکانی" پەیوەندیدار بە گرووپە تیرۆریستییەکان، موجاهیدینی خەلق، پاشایەتیخوازەکان و تۆڕە نەیارەکان دەستگیرکردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سوپای پاسدارانی ئەلبورز، ئەو کەسانە تۆمەتبارن بەوەی وێنە و ڤیدیۆی ساتی کەوتنی مووشەکەکانیان بۆ سەر "شوێنە هەستیارەکانی وڵات" تۆمارکردووە و بۆ کەناڵە "نەیار و تیرۆریستییەکانی" وەک ئێران ئینتەرناشناڵیان ناردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئەو کەسەیە کە لە کاتی خۆپێشاندانی شەوانەی گەڕەکی گوڵشەهری شاری کەرەج، بە ئۆتۆمبێل هێرشی کردبووە سەر خەڵک و بەشداربووانی شێلابوو.
 
سوپای پاسداران، ئاماژەی بەوەش کردووە، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا چەندین کەس هەن کە وێنەی "رێبەری شەهید"یان سووتاندووە و سووکایەتییان پێکردووە. هەروەها دەست بەسەر گرووپێکی "هاکەر"دا گیراوە کە لە رێگەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکەوە پەیوەندییان بە تۆڕە دەرەکییەکانەوە کردووە.
 
ئەم شەپۆلەی دەستگیرکردن لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و کوژرانی بەرپرسە باڵاکانی ئێران، دۆخی ئەمنیی نێوخۆی ئەو وڵاتە توندوتۆڵیی بێپێشینەی بەخۆیەوە بینیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئەو خاڵە پشکنینەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە

ئیسرائیل خاڵێکی پشکنین لەنێو تاران بۆردوومان دەکات

دیمەنی دوای هێرشێک بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە تاران بڵاوکرایەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران