سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران: دوژمنان لە رێگەی جەنگەوە ناگەنە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێ، تاوەکو ئێستا ئیسرائیل و ئەمریکا لە رێگەی جەنگەوە لەگەڵ وڵاتەکەی، نەگەیشتوونەتە هیچ کامە لە ئامانجەکانی خۆیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''ئەوان گورزێکیان بەرکەوتووە کە ئیدی نەتوانن لە جێی خۆیان هەستنەوە.''
 
غوڵامرەزا موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە هەڤپەیڤینێکی میدیاییدا سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ وڵاتەکەی رایگەیاند، ''ئەوان نەوەک تەنیا دژی ئێرانی ئیسلامی، بەڵکو دژی ئیسلام و هەموو بەرەی موقاومەن.''
 
بە گوتەی موحسینی ئیژەیی، ئەو گوتەیەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێسووی ئێران هاتووەتەدی کە بەر لە دەستپێکردنی جەنگەکە رایگەیاندبوو، ''ئەمجارە ئەگەر ئەوان جەنگ دەستپێبکەن، گورزێکیان بەردەکەوێت کە ئیدی نەتوانن لە جێی خۆیان هەستنەوە.''
 
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران دەشڵێت، ئیسرائیل و ئەمریکا لە رێگەی جەنگ لەگەڵ وڵاتەکەی نەگەیشتوونەتە هیچ کامە لە ئامانجەکانی خۆیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئەو خاڵە پشکنینەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە

ئیسرائیل خاڵێکی پشکنین لەنێو تاران بۆردوومان دەکات

دیمەنی دوای هێرشێک بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە تاران بڵاوکرایەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران