رووداو - هەولێر
فیناڵی لیگی پلە نایابی والیباڵی ئێران، کە لەنێوان تیمی شارەوانی ورمێ و پەیکانی تاراندا بەڕێوە چوو. یارییەکە بە گوڕ و تینەوە دەستی پێکرد. تیمی پەیکان یارییەکەی بردەوە. گەرچی شارەدایش هیچی کەمتر نەبوو.
بەڵام خۆشحاڵی یاریزانانی تیمی پەیکان زۆری نەخایاند کە نێو ستادیۆمەکە بووە شوێنی شەڕ و لێدان. لەنێو لاینەگرانی تیمی شارەوانیدا ئاڵۆزی پەیدا بوو. ئەوان دەستێکی مافیایی لە پشت دۆڕانی تیمەکەیانەوە بووە.
رەخنەگران دەڵێن: دەکرا یاریی کۆتایی سێ یاریی بووایە نە یەک یاریی.
ماڵپەڕی ئوروم نیوز رۆژی یارییەکەی وەک رۆژی رەشی وەرزشی ئێران ناوزەد کردووە کە لەجێی مەداڵی زێڕ، باتۆم، مست و پێلاقە بەشی هاندەرانی تیمی شارەداری بووە.
هاندەرانی تیمی شارەداری، تەنانەت سەرۆکی شارەوانی ورمێ و هەوڵنێرەکانی هاوڕێشیان، لەلایەن پارێزەرەکانەوە لێیان درا. چەندین کەس بریندار بوون.
ئەم رەوشە بووە هۆی ئەوەیکە نەتوانرێ رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوە بچێت.
تیمی شارەوانی ورمی چوار ساڵ پێش بە سپانسەری شارەوان ورمێ چووە نێو رکەبەرییەکانی لیگی پلە نایابی بالەی ئێرانەوە. ئەو تیمە ساڵی 2011 پلەی سێهەم، ساڵی 2012 پلەی پێنجەم و ساڵی 2013ش پلەی سێهەمی بە دەست هێنا.
ئێستا تیمی شارەوانی و هاندەرانی دەبێت تا خولێکی دیکە چاوەڕێ بمێننەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ