ئێران: تاوەکو گەمارۆی دەریایی هەبێت دانوستاندن ناکەین

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێران بڕیاریداوە هیچ شاندێکی دانوستاندنکار نەنێرێت و رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی لەسەر وڵاتەکەی بێت، هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا ناکەن.
 
رۆژی یەکشەممە، ئاژانسی "تەسنیم"ـی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، سەرەڕای کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکان لە پاکستان، گۆڕینەوەی پەیام لەنێوان تاران و واشنتن بە نێوەندگیریی پاکستان بەردەوامە. ئەم پەیام گۆڕینەوەیە بەردەوامە و هەمان ئەو رەوتەیە کە لە گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکاندا هەبوو، بەڵام بەهۆی "داواکارییە زۆرەکانی ئەمریکا" بێ ئەنجام بوون.
 
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، تیمی ئێرانی جەختی کردووەتەوە کە تاوەکو ئەو کاتەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی دەریایی ئێران و بەندەرەکانی بەردەوام بێت، هیچ دانوستاندنێکی نوێ لە ئارادا نابێت.
 
ئەم هەڵوێستەی ئێران دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی پاکستان شکستیان هێناوە، چونکە تاران ئامادە نییە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکانی ببێت. 
 
ترەمپ فەرمانی بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی کردووە تەنگەی هورمز گەمارۆ بدەن و رێگری لە هەر کەشتییەک بکەن کە نەوتی ئێران دەگوازێتەوە یان سەرانە بە تاران دەدات. 
 
ئێستا ناوچەکە لە دۆخێکی هەستیاردایە و مەترسیی هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستە کاتییەکە و دەستپێکردنەوەی شەڕی دەریایی لە ئارادایە.
 
بەڵام ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سبەی نوێنەرەکانی لە ئیسلامئاباد دەبن بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستاندن لەگەڵ ئێران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی شەهیدەکانی هێرشەکە

دیموکرات: ئەو پێشمەرگانەی شەهید بوون، هیچ ئەندامێکی پاسدارانیان نەکوشتووە

قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران دەڵێت؛ "لە تۆڵەی کوژرانی ئەندامێکی سوپا هێرشمان کردە سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران". سەرکردەیەکی ئەو حیزبەش دەڵێت، ئەوانەی شەهید بوون لە کاتی کوژرانی ئەندامەکەی سوپای پاسداران نەبوونەتە پێشمەرگە.