رووداو- هەولێر
سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه سەربازییەكانی ئێران رایگه‌یاند: "زلهێزه‌کان لە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی ئیسلامی ناوچەکە بۆیە دروستکردنی لیژنه‌ی هاوبه‌شی سنووری له نێوان ئێران و عێراق پێویسته".
لیوا محەممەد باقری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه چەکدارەکانی ئێران و فالح فه‌یاز، راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لە بارەگای ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران، دۆخی ناوچه‌که و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق-یان تاوتوێ کرد.
محه‌ممه‌د باقری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی یەکپارچەیی عێراق و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە بیرۆکەیەکی دابەشکارانە خواستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ، رایگەیاند: "بۆ دابینکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتری سنووره‌کان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی سنووری له نێوان ئێران و عێراق پێویستە."
سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه چەکدارەکانی ئێران گوتی: "زلهێزه‌کان و هەندێک له وڵاتانی ناوچه‌که له هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی ئیسلامی ناوچەکە بەتایبەت عێراق و ئێران و هیوادارم به دروستکردنی لیژنه‌ی هاوبه‌شی سنووریی له نێوان هه‌ر دوو وڵات بتوانین به‌ر به هاتووچۆی تیرۆریسته‌کان بگرین."
محەممەد باقری لە بەشێکی قسەکانیدا کە لەمیدیاکانی ئێرانی بڵاوکراوەتەوە تیشکی خستە سەر شەڕی موسڵ و گوتی: "هیوادارین سوپای عێراق هەرچی زووترە بتوانێت بە دەرکردنی تیرۆریستان لە موسڵ و ناوچەکانی دیکە، هەیمەنەی خۆی بەسەر هەموو خاکی عێراقدا بسەپێنێت".
فالح فه‌یاز، راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق لە بەرامبەردا گوتی:" ئێمه جه‌خت له په‌یوه‌ندییه باشه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌که‌ین. عێراق سوپاسی هاوکارییه‌کانی چەند ساڵی رابردووی ئێران ده‌کات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ