فەرماندەیەکی باڵای ئێران: وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئەمریکا دەدەینەوە

21-04-2026
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک؛ دەشڵێت: "ئەمریکا و ئیسرائیلمان ناچار بە داوای ئاگربەست کردووە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی نیسانی 2026، عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی قەرارگەی ناوەندەیی خاتمولئەنبیا، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "گەلی ئێران شانازی بە دەسەڵات و ئامادەیی هەمەلایەنەی سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکان دەکات، کە بە گورزە مووشەکی و درۆنییە وێرانکەرەکانیان، دوژمنی تەمبێ کردووە."
 
بە گوتەی ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران، هێزەکانیان بە وەڵامە بەهێز و یەکلاکەرەوەکانیان ئەمریکا و ئیسرائیلیان تووشی بێهیوایی و داخوران کردووە، بە جۆرێک کە "بە کڕوزانەوە داوای ئاگربەستیان کردووە."
 
فەرماندەی قەرارگەی ناوەندەیی خاتمولئەنبیا ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە ژێر فەرمانی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکگرتوون و ئامادەن وەڵامێکی "یەکلاکەرەوە و خێرا"ی  هەر هەڕەشە و هەنگاوێکی هەڵەی دووژمن بدەنەوە.
 
عەلی عەبدوڵڵاهی هێرشی کردە سەر سەرۆکی ئەمریکا و گوتی: "هێزە چەکدارەکانمان دەستی باڵایان هەیە و رێگە نادەن سەرۆکی درۆزن و وەهمیی ئەمریکا گێڕانەوەی هەڵە و درۆ لەبارەی دۆخی مەیدانی و کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز بڵاو بکاتەوە، هەر پێشێلکارییەکیش بکرێت وەڵامێکی شایستەی دەبێت."
 
گرژییەکانی ناوچەکە و ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر ئاستی سەربازی و سیاسی لە هەڵکشاندایە. لە هەمانکاتدا لە پاکستان ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.

عێراقچی: ئەمریکا لە ئامانجەکانی جەنگدا سەرلێشێواوە و دەیەوێ گفتوگۆکان بەردەوام بن

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی تووند لە لێدوان و گوتارەکانی ئەمریکا دەگرێ و بە "دژبەیەک و نائەقڵانی" ناویان دەبات؛ ئاشکراشی دەکات کە واشنتن سەرەڕای رەتکردنەوەی پێشنیازەکانی تاران، هێشتا دەیەوێ لە گفتوگۆ بەردەوام بێت.