لەدوای شۆڕشی ئێران بۆ یەکەمجارە رێگە بە ئافرەتان دەدرێت بچنە نێو یاریگا

21-06-2018
دیار کوردە @diyarkurda
هاندەرانی هەڵبژاردەی ئێران لە تاران
هاندەرانی هەڵبژاردەی ئێران لە تاران
نیشانەکردن مۆندیال ئێران
A+ A-

رووداو - هەولێر

لەدوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1979 بۆیەکەمجار رێگە بە ئافرەتانی ئێران درا بچنە نێو یاریگا لە تاران، بەڵام رێگەدانەکە تەنیا بۆ سەیریکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێرانە لە مۆندیال.

دوێنێ (چوارشەممە، 20-6-2018) لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئێران لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هاندەرە ئافرەتەکانی هەڵبژاردەی ئێران لەنێو یاریگای ئازادی لە تاران ئامادەبوون، بۆ بینینی یارییەکە لە رێگەی شاشە گەورەکانەوە. 

چوونی ئافرەتان بۆ نێو ئەم یاریگایە لەکاتێکدایە لەدوای ساڵی 1979، واتا لە دوای شۆرشی ئێران ئەمە یەکەمینجارە رێگە بە ئافرەتان بدرێت لەنێو یاریگا ئامادەبن.

هەرچەندە ئافرەتانی هاندەری هەڵبژاردەی ئێران لە یاریگا ئامادەبوون، بەڵام دڵخۆشییان بەو ئامادەبوونە ئەوەندەی نەخایاند، چونکە یارییەکەی نێوان ئیسپانیا و ئێران بە ئەنجامی یەک بە سفر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردی ئیسپانیا کۆتایی هات.
 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە