خامەنەیی هەڕەشەی هێرش کردنەسەر تەلئەبیب و حەیفا دەکات

22-03-2013
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو- هەولێر

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەتوندی هەرەشەی لە ئیسرائیل کرد کە ئەگەر هەڵەیەک ئەنجام بدات، ئەوا ئێران تەلئەبیب و حەیفا کاول دەکات.
ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ پێنجشەممە، لە رێوڕەسمی نەورۆز لە شاری مەشهەد رایگەیاند "ئەمریکا دوژمنی سەرەکی ئێرانە و لەڕووی هێزەوە، ئێران رژێمی زایۆنیستی (ئیسرائیل) تەنانەت لە ئاستی دوژمنیشدا نابینیێت".

رێبەری ئێران راشیگەیاند "ئەگەر بێتو هەڵەیەک لەلایەن رژێمی زایۆنیستی (ئیسرائیل) رووبدات (هێرشکردنە سەر ئێران)، گەلی ئێران تەلئەبیب و حەیفا لەگەڵ خاک یەکسان  و کاول دەکات".

ئەو قسەکانی رێبەری ئێران لە کاتێکدایە کە دوێنێ باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە تەلئەبیب لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان تاوتوێ کرد و ئۆباما رایگەیاند "ئێران تا یەکساڵی دیکەش توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نییە، بەڵام ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی ئەوا هیچ وڵاتێک توانای کۆنترۆڵ کردنی نامێنێت".

بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "ئیسرائیل ناتوانێ مافی پارێزگاری کردن لەخۆی بە وڵاتێکی دیکە بسپێرێت، تەنانەت ئەگەر ئەو وڵاتە بەهێزترین وڵاتی جیهان بێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە